لیستی ئه‌لعیراقییه
به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی سووره له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بوونی به‌مافه
ده‌ستورییه‌كان له پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عیراق و ره‌تیشی
كرده‌وه كه ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی بێت به‌پێی ئه‌وه‌ی كه
به‌ده‌ستیهێناون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. له‌به‌یاننامه‌یه‌كی لیستی
ئه‌لعیراقییه كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست " خه‌ندان " كه‌وت هاتووه، ئه‌و
لێدوانانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقییه و
چه‌ند كه‌نالێكی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه، گوایه لیستی ئه‌لعیراقییه
ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستخستنی
چه‌ند پۆستێكی سه‌رۆكایه‌تی تر دوورن له‌راستیه‌وه. به‌یاننامه‌كه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لیستی ئه‌لعیراقییه ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری
مافه‌كانی بێت كه هاووڵاتیان خاوه‌نین و متمانه‌یان داوه‌تێ ، داواشی له
راگه‌یاندنه‌كان كرد به‌وردی و وریاییه‌وه هه‌واڵ بڵاو بكه‌نه‌وه و
له‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیش به‌ئاگابن. پێشبینی ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌ی نێوان جۆ
بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و ئه‌یاد عه‌لاوی و نوری مالیكی
له‌لایكی تر، بۆ یه‌كلایی چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی
كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتوو ده‌ستنیشان كردنی كه‌سێك بێت به‌سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
|