مەلامسلم مەلاصالح
فریزى ئەوانەى کە نەفس دەکوژنء دیاردەى کوشتن لە دەستیان رو دەدات: بێگومان
تاوانێکى گەورەیەو لە گوناهە هەرە گەورەکان هەژمار دەکرێت، ئینجا لێرەدا جیاوازى
ناکات کەسێکى تر بکوژێت یا خۆی ئینتیحارکاتء بە شێوازێک لەشێوازەکان خۆى لەناوبەرێت
(چونکە خۆ ئەم لاشەو روحە هى خۆی نیە تاوەکو بەم شێوەیەى بەرێت بەڵکو سپاردەیەو دەبێ
پارێزى لێ بکات)، کەسێک بکوژێ ئەوا: گەفء هەڕەشەى توندى کراوەتە سەر لە شەریعەتى
ئیسلامى، وەکەسێکیش خۆی بکوژێت ئەوا: بەهەمان شێوەو.. لە فەرمودەش دا هاتووە: (من قتل
نفسه بشیء عژب به یوم القیامە) کەسێک بەشتێ خۆی بکوژێء لەناو بەرێت ئەوا بەو شتە سزا
دەدرێت لە رۆژی دوایی، (ئەوە بۆ پێش لێگرتن لەم دیاردەیە بۆ ئەوەى رونەداتء خەڵکى
ئاسودە ژیانى خۆیان بگوزەرێنن)، بەڵام (بکوژەکە) کافر نابێت مەگەر کوشتنى خەڵکء یا
لەناوبردنى خۆی بەحەڵاڵ بزانێت، بەڵام ئەگەر بەحەڵاڵی نەزانێت ئەوە کەسێکى
تاوانباری گوناهباری لاڕێء سەرکەشە وە لەژێر فەرمانء یاساو ویستى خواى
گەورەدایە. بەڵام ئەى ئەگەر ئەوکەسەى کە خۆی لەناودەبات نەخۆشی دەرونى هەبوو؟
ئەوکاتە: ئەگەر باڵغ بێتء ئاقڵ بێت ئەوا بێگومان موکەللەفەو هەمان یاسا ئەویش
دەگرێتەوە، بەڵام ئەگەر موکەللەف نەبێت بەوەى کە باڵغ نەبێت یاخود عاقڵ نەبێتء
هەڵسێ بە خۆکوشتن بە شتێ: ئەوا هیچی لەسەرنیە ماتو موکەللەف نیە، بەڵام پێویستە
لەسەر سەرپەرشتیکارى ئاگاى لێ بێتء لێ ی غافڵ نەبێتء شتێکى واى لەبەر دەستى دانەنێت
کە خۆی پێ بکوژێت
|