سەركردەیەكی
بەرەى تەوافوق كە ئەیاد سامەرایی سەرۆكى پێشووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
سەرۆكایەتیی دەكات راى گەیاند بەرەكەیان نێزیكترە لە بەشداری نەكردن لە حكوومەتى
دهاتوودا و پێی باشترە وەك لایەنێكی چاودێر لە ئەنجوومەنى نوێنەران كار بكات. عومەر
هیجل رايگەیاند "بەرەى تەوافوق بەرژدى بیر لە بەشداری نەكردن لە حكوومەتى
داهاتوودا دەكاتەوە و كارەكانى خۆى تەنیا لە لایەنی چاودێری لە ئەنجوومەنى
نوێنەراندا كارا بكات". هیجل گوتى "بەرەى تەوافوق رووى كردووەتە پێكهێنانى بەرەیەك
بۆ كاراكردنى ڕۆڵی چاودێری" ڕوونیشی كردەوە "ئەنجوومەنى نوێنەران دوو لایەنەیە،
یاسادانان و چاودێریكردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دۆخەكانى گەندەڵی كارگێڕیی،
هاوشێوەى دۆخى ئێستەى كارەبا". "بەرەى تەوافوق سەیری بەرنامەى حكوومەت دەكات و بیر
لە هیچ هاوپەیمانیەتیكردنێك لەگەڵ هیچ لایەنێك ناكاتەوە" هیجل گوتى. جەختى كردەوە
"ئەو بەڵێنانەى كە دەبێ بۆ بەرەكەمان پێشكێش بكرێن برێتین لە فایلی گیراوان،
ئاشتەوایی نیشتمانى، هێزەكانى سەحوە، هاوسەنگى لە ناو وەزارەتەكان". بەرەى تەوافوق
لە هەڵبژاردنەكانى 7ى ئادار/مایۆى ڕابردوو توانى 6 كورسی بەدەست بێنێ.
|