سه‌رۆكی دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند؛ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌گاته ئاستێكی زۆر باش. گوتیشی: دوور نییه باس له
په‌یوه‌ندی ستراتیژی بكرێت. له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا و
چاوپێكه‌وتنی به به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان كۆبووه‌وه. له‌باره‌ی وورده‌كاری سه‌فه‌ر و
كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری و به‌رپرسانی
توركیا، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( دكتۆر فوئاد حوسێن)،
له‌لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاوبۆته‌وه،
رایگه‌یاند؛ ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس كران گرنگ بوون و
په‌یوه‌ندییان به‌كۆمه‌ڵێك پرسه‌وه هه‌بوو له‌وانه په‌یوه‌ندی ئێستای
نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و سیاسی. هه‌روه‌ها
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی
توركیا تیشك خرایه‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و رۆڵی كورد له‌عێراقدا، هه‌روه‌ها چۆن
بتواندرێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه ئێستا هه‌یه له نێوان توركیا و هه‌رێمی
كوردستان و توركیا و عێراق چۆن به‌ره‌و پێش ببردرێت، به‌گشتی رێككه‌وتن كرا
له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌باسم لێوه‌ی كرد. سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: به‌بۆچوونی من ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان و توركیا ده‌گاته‌ئاستێكی زۆر باش، دوور نییه‌باس له‌په‌یوه‌ندی
ستراتیژی ئابووری درێژ خایه‌ن بكه‌ین، باسكردنیش له‌مه‌سه‌له‌ی ستراتیژی
ئابووری كۆمه‌ڵێك پرس ده‌هنێنێته‌پێشه‌وه، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌له‌گه‌ڵ
توركیادا په‌یوه‌ندییه‌كی درێژ خایه‌ن ده‌بێت، چونكه به‌رژوه‌ندی توركیا
له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان دیاره، به‌رژوه‌ندی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا
گرنگه، به‌و پێیه‌ی توركیا رۆڵێكی مه‌زن ده‌بێنێت له‌سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌دا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا رێگه‌یه‌كی گرنگه‌به‌ره‌و ئه‌وروپا.
له‌كۆتاییدا راشیگه‌یاند، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا باسی بارودۆخی كورد
كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌رابردوو چۆن زوڵمی لێكراوه، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی
به چه‌ند هه‌ڵوێستێكی خۆی دا ئه‌و كاته‌ی كه‌خۆی گه‌نج بووه‌و چۆته‌سه‌ر
سنوور و یارمه‌تی په‌نابه‌ر عێراقییه‌كانی داوه له‌سه‌ر سنووردا.
|