دوای ئه‌وه كه قه‌زافی
له‌ناو جه‌رگه‌ی ڕۆماو فاتیكان داوای له وڵاته ئه‌وڕووپییه‌كان كرد كه
ئاینیی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ن به ئایینی ڕه‌سمی خۆیان؛ ئه‌م قسانه‌ی
كارده‌نه‌وه‌ی زۆری نایه‌وه، له‌وانه پاپای فاتیكان بوو كه زۆر پێی
نیگه‌ران بوو‌و ڕایگه‌یاند كه ئه‌م قسانه‌ی كه له وڵاتی ئیتاڵیا له ڕۆما
كردوویه‌تی ته‌حه‌ددایه‌كی زۆر گه‌وره بووه بۆ سه‌ر فاتیكان، به‌ڵكوو
ئیستفزازكردنی و ڕێزنه‌گرتنی پاپای فاتیكان بووه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی
كاسۆلیكن! سكرتێری كۆڕی به‌گاوركردنی گه‌لان (رۆبه‌رت ساره) ڕایگه‌یاند كه‌وا
بانگه‌شه‌ی ئیسلامبوونی ئه‌وڕووپا هیچ مانایه‌كی نییه، چونكه خه‌ڵكه‌كه
خۆیان ئازادن له‌وه كه ئیسلام یان مه‌سیحییه‌ت هه‌ڵببژێرن. هه‌روه‌ها
ڕایگه‌یاند كه ئێمه گوێ به قسه‌كانی قه‌زافی ناده‌ین، چونكه ئه‌و ته‌نها
ئه‌یه‌وێت ئیستیفزازمان بكات و شه‌ڕمان پێ بفرۆشێت.
|