پڕۆژه‌ی ئیسلامی بۆ چاودێری
مانگ له ده‌وڵه‌تی ئیماڕات ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی هه‌ینی كه ده‌كاته 10 ی
مانگی سه‌بته‌مبه‌ر له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كان یه‌كه‌م ڕۆژی جێژنی
ڕه‌مه‌زانه. پڕۆژه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه دوێنێ ده‌ریانكردبوو
ڕایانگه‌یاند كه‌وا له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كان یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان
كه‌وتبووه ڕۆژی چوارشه‌ممه 11ی مانگی ئاب، بۆیه 29ی ڕه‌مه‌زان ده‌كاته ڕۆژی
چوارشه‌ممه كه ده‌كاته 8ی سه‌بته‌مبه‌ر، بۆیه له‌و ڕۆژه‌شدا مه‌حاڵه
كه مانگ له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كان ببینرێت، به‌ڵكوو تێكڕای
كیشوه‌ره‌كانی ئاسیه‌وی و ئه‌فریقی و ئه‌وڕووپییش به‌هه‌مان شێوه ئه‌بێ!
بۆیه به‌م پێوه‌ره‌وه بۆ ته‌واوبوونی 30یه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان ئه‌وه ڕۆژی
هه‌ینی كه ده‌كاته 10ی مانگی سه‌بته‌مبه‌ری 2010 ئه‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جێژنی
ڕه‌مه‌زان. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه‌وا زانایان و
فوقه‌هایان ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری ئه‌م پڕۆژه ئیسلامییه‌ی چاودێری مانگه
كردووه و له كۆنگره‌یه‌كدا ڕوونیان كردۆته‌وه كه داواكۆدنی ئه‌وه كه
كه‌س له 29ی مانگ چاو له مانگ نه‌گێڕێ، له‌گه‌ڵ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر [ صلى
الله عليه وسلم ] تێك ناگیرێت. كه له ڕۆژی شه‌ككه‌وه نابێ له مانگ بڕۆنیت..
به‌ڵكوو ئه‌م ڕوونكردنه‌وه په‌یوه‌سته به‌و حاڵه‌تانه‌ی كه شه‌وه‌كه‌ی
مه‌حاڵه مانگ له ئاسمان به دیار بكه‌وێت. بۆیه وریاییان دا كه كه‌س له‌و
شه‌وه چاو له مانگ نه‌گێڕێت
|