ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/8،
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت
كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح
پیرۆزبایی یادی 64 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی له پارتی دیموكراتی كوردستان كرد‌و رۆڵی
له‌كاروانی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان به‌گرنگ وه‌سفكرد، هیواشی خواست له
قۆناغه‌كانی داهاتووشدا له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی
كوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت.
دواتر باس له پێشهاته سیاسیه‌كانی عیراق‌و
هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه كرا، له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئكید له
پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی به‌پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوورو
مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان كرایه‌وه، هه‌روا ئاماژه به‌پرۆژه‌ی
ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان درا، كه پێشكه‌ش به‌لیسته
سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراقیان كردووه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مه‌ی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكردو روونیشیكرده‌وه كه یه‌كگرتوویی
گوتار‌و كاركردنی كورد له‌سه‌ر ئاستی عیراق ده‌ره‌نجامی باشی
لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌سه‌ردانی جێگری وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عیراق‌و هه‌رێم كرا، كه له‌میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی
ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌گرنگیه‌وه رۆڵی كوردی له پرۆسه‌ی سیاسی
عیراق وه‌سفكردووه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیراندا له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ئاو وه‌كو سامانێكی نیشتمانی، رێنمایی
هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی
ئاوه‌وه ئاماده كرابوو، په‌سه‌ند كرا، وه‌ك له رێنماییه‌كاندا هاتووه
بیری ئاوی گشتی‌و كشتوكاڵی‌و كه‌رتی تایبه‌ت به‌گوێره‌ی هه‌ندێ رێوشوێنی
دیاریكراو هه‌ڵده‌كه‌ندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ئاوی ژێر زه‌وی بكرێت‌و
مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانیشی تێدا ره‌چاو بكرێن، هه‌روا له‌رێنمایه‌كاندا
هاتووه كه ده‌بێ نووسینگه‌و كۆمپانیای تایبه‌ت به‌بیر هه‌ڵكه‌ندن،
مۆڵه‌ت‌و شاره‌زایی‌و پێداویستی ته‌واویان هه‌بێت‌و به‌گوێره‌ی سروشتی
ناوچه‌كانیش دووری نێوان هه‌ر بیرێك دیاری ده‌كرێت.
له درێژه‌ی
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازی
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری هه‌رێم درا سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی پێویستی بۆ
قه‌رزی خانووبه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی توێژی فراوانتری هاووڵاتیان بتوانن سودی
لێبیین، به‌تایبه‌تی گوندنشینه‌كان.
له‌دوا ته‌وه‌ری
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم راپۆرتێكی
سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی نه‌وت‌و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی تیایدا وه‌ده‌ست هاتوون
پێشكه‌ش كرد، له‌و راپۆرته‌دا ورده‌كاری به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ
گه‌شه‌دان به‌بواری نه‌وت‌و دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كان وه‌كو بنه‌مایه‌كی
به‌هێزی ژێرخانی ئابووری، روونكرایه‌وه، كه بڕیاره له‌داهاتوودا
له‌رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ته‌واوی ورده‌كاریه‌كان بۆ رای گشتی
بڵاوبكرێنه‌وه‌و رێگه له‌و چه‌واشه‌كاریه‌ش بگیرێت كه سه‌باره‌ت
به‌كه‌رتی نه‌وت بڵاوده‌كرێته‌وه.
|