مزگه‌وتی ته‌قوا
كه مزگه‌وتێكی تره له پاڵ ئه‌و مزگه‌وته‌كوردییانه‌ی كه له وڵاتی
به‌ریتانیا دوای هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆری مسوڵمانانی كورد‌و خێره‌و مه‌ندان
ئه‌مڕۆ مزگه‌وته‌كه به ڕه‌سمی كرایه‌وه.. شایه‌نی باسه تا ئێستا زیاتر
له 15 مزگه‌وتی كوردی له ته‌واوی به‌ریتانیا بۆ كورده‌كانی ئه‌م وڵاته به
یارمه‌تی مسوڵمانانی خێر خواز كراونه‌ته‌وه، به‌م پێیه كوردیش وه‌ك باقی
گه‌لانی تر له‌م وڵاته‌دا توانیویه‌تی بۆ ئیسلام خه‌رمانی به‌ركه‌ت بێ و شوێنی
تایبه‌تی خۆیان بۆ خوتبه‌و نوێژه‌كان هه‌بێت.. مزگه‌وتی ته‌قواش كه
دواهه‌مین مزگه‌وته ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕووی مسوڵمانانی كورد‌و غه‌یره
كورد كرایه‌وه.. سه‌ره‌تای ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند
ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد.. پاشان به‌ڕێز مامۆستا عادل (پێشنوێژ‌و
وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه) وتارێكی خوێنده‌وه‌و سوپاسی میوانه‌كان و هه‌وڵ و
تێكۆشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه پشكیان له كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه
هه‌بووه، هه‌روه‌ها وتاری ئیمام و خه‌تیبه مزگه‌وته كوردییه‌كانی
به‌ریتانیا پێشكه‌ش كرا.. دوا به‌دوای ئه‌وه به كورته فلیمێكی دۆكیومێنت كاری
ورده‌كاری كردنه‌وه‌و ته‌عمیركردنی ئه‌م شوێنه بۆ میوانه‌كان پێشكه‌ش كرا..
له دوای هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ر حسێبی خێرخوزان و ئه‌ندامانی ئه‌م
مزگه‌وته خوانی به‌ربانگ بۆ میوانه‌كان ساز كرا و كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه
هێنرا.
|