عه‌لی ده‌بباغ وته‌بێژی
حكومه‌تی عێراقی و ئه‌ندامی لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكدا
ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌یامه‌ی ئاشكراكردوه كه جێفری ڤیڵتمانی
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی
له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ عێراق، ئاراسته‌ی كوتله سیاسیه‌كانیان كردوه.
له‌وباره‌یه‌وه له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی(ئه‌لحوره)، ده‌بباغ
رایگه‌یاندوه: ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خێراكردنی
پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له نێوان لیستی ئه‌لعێراقیه‌و لیستی ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا كردوه‌ته‌وه به‌وپێیه‌ی هه‌ردو لیسته‌كه براوه‌ی
سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقن. ئه‌وه‌شی وتوه: هاوكات
په‌یامه‌كه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێداگری
كردوه له‌سه‌ر به‌شداریپێكردنی سه‌رجه‌م كوتله‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌و
حكومه‌ته‌ی له نێوان هه‌ردو لیسته‌كه‌دا پێكده‌هێنرێت.
|