لیستی ئه‌لعێراقیه
كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانی باڵیۆزی
ئێران له عێراق گرت و رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و باڵیۆزه له عورفه
دیپلۆماتیه‌كان لانه‌دات. له‌مباره‌یه‌وه، مه‌یسون ده‌ملۆجی وته‌بێژی لیستی
ئه‌لعێراقیه رایگه‌یاند، پێویسته باڵیۆزی ئێران له عێراق حه‌سه‌ن دانایی
له چوارچێوه‌ی عورفی كاری دیپلۆماتی لانه‌دات و له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه
بابه‌ته‌كان نه‌وروژێنێت تاوه‌كو كار نه‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
به‌غدا و تاران.له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران داوای قه‌ره‌بووی له عێراق كردوه،
ده‌ملوجی وتی: عێراقیش مافی خۆیی هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئێران و لێیان خۆش
نابێت.له‌باره‌ی موجاهیدینی خه‌لقیشه‌وه، وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقیه
رایگه‌یاند، له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویدا ئه‌و
سه‌ربازگه‌یه داماڵراوه له چه‌ك، بۆیه ئه‌وان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ
كه‌س دروست ناكه‌ن، دواتری پێویسته هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌و بابه‌ته‌دا به‌و
شێوه‌بێت كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق بكات.
|