ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی
عێراق 35 کۆمپانیای بیانی له‌کۆی 117 کۆمپانیا هه‌ڵبژارد به مه‌به‌ستی دروستکردنی
یه‌ک ملیۆن یه‌که‌ی نیشته‌جێبون له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا. سامی ئه‌عره‌جی،
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی دروستکردنی یه‌ک
ملیۆن یه‌که‌ی نیشته‌جێبون له عێراقدا قۆناغێکی باشی بڕیوه‌و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته 35 کۆمپانیا هه‌ڵبژێردراون، که ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای جیهانی
وڵاتانی ئه‌مه‌ریکی و ئیسپانی و تورکی و ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی و که‌نه‌دی و
چه‌ند وڵاتێکی دیکه له‌خۆده‌گرێت. ئه‌عره‌جی له‌لێدوانێکیدا بۆ (بابنیوز)
وتیشی: پرۆژه‌که سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه‌و له‌ماوه‌ی سێ مانگی
داهاتودا گرێبه‌سته‌که ئیمزا ده‌کرێت و پرۆژه‌که ده‌چێته بواری
جێبه‌جێکردنه‌وه. باسی له‌وه‌شکرد، که پرۆژه‌که بڕی 50 ملیار دۆلاری بۆ
ته‌رخانکراوه‌و له‌رۆژی ئیمزاکردنی گرێبه‌سته‌کانه‌وه بۆ ماوه‌ی دو ساڵی
داهاتو ته‌واو ده‌کرێت. سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق ئاشکراشیکرد:
یه‌که‌کان به‌شێوه‌ی قیست ده‌درێت به‌هاوڵاتییان و سه‌ره‌تا 25% ده‌درێت و
ئه‌وه‌ی دیکه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 تاوه‌کو 15 ساڵ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
|