ئه‌یاد عه‌لاوی ئاماده‌یی خۆی
بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام
لیستی عێراقییه سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی
حكومه‌تی تازه‌ی وڵات. شاكر كتاب ئه‌ندامی لیستی عێراقییه، وتی: هه‌رچه‌نده
ئه‌یاد عه‌لاوی ئاماده‌یی خۆی پۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و پۆسته ده‌ربڕیوه،
به‌ڵام ئه‌م لێدوانه ناكاته ئه‌وه‌ی عێراقییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته
ببێت. كتاب وتیشی: جگه له عه‌لاوی، عێراقییه كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی شیاوی
تێدایه كه مه‌رجی ئه‌وه‌یان تێدایه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران
وه‌ربگرن. له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی نیشتمانی ئاشكرای كرد كه
به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له پشتی په‌رده‌وه كار
ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له نوری
مالكی وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌میر كنانی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار (ره‌وتی سه‌در)
كه سه‌ر به‌ئیئتیلافی نیشتمانییه، وتی: له‌ناو ده‌وڵه‌تی یاسادا رایه‌كی
پێچه‌وانه‌ی مالكی دروستبووه‌و داوای كاندیدكردنی عه‌لی ئه‌دیب یان حسێن
شه‌هرستانی یان كه‌مال ساعدی له جێگه‌ی نوری مالكی ده‌كه‌ن، چونكه مالكی
له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كوتله سیاسییه‌كانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
|