به‌مه‌به‌ستی گرنگیدانی
زیاتر به په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری
ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11-8 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له
لێپرسراوانی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و
سه‌رمایه‌دارانی هه‌ردوولا، سه‌نته‌ری بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری
سلێمانی كرایه‌وه. رۆژ له دوای رۆژ په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان
هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران قۆناغی نوێتر ده‌بڕێت له‌و
رووه‌شه‌وه بۆ گرنگیدانی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییانه،
سه‌نته‌ری بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی كرایه‌وه. له
مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره بازرگانییه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له
لێپرسراوانی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و
سه‌رمایه‌دارانی هه‌ردوولا ئاماده‌یبوون، تێیدا لێپرسراوانی بازرگانی كۆماری
ئیسلامی ئێران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره
ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ زیاتر بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌ی
له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا له سه‌نته‌ری
بازرگانیه‌كه‌دا 45 كۆمپانیای به‌ناوبانگی كۆماری ئیسلامی به‌شدارییان كردووه.
|