نوسین و
ئاماده‌کردنی: باوکی ئه‌سماء به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌تی
ڕه‌مه‌زانه‌وه به ناوی خۆم و خێزانی به‌ڕێزمه‌وه جوانترین و رازاوه‌ترین
پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مسوڵمانانی جیهان ده‌که‌ین به‌گشتی و مسوڵمانانی کوردستان
ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی داواکارین له‌خوای گه‌وره که ئه‌م ره‌مه‌زانه‌مان بۆ
بکاته توێشوی قیامه‌تمان و پله‌مانی پێ به‌رز بکاته‌وه له به‌هه‌شتی پان و
به‌رین دا ڕه‌مه‌زان ئه‌ومانگه پیرۆزه‌یه که‌وا هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری
خوا(صلی الله علیه وسلم) هێنده تامه‌زرۆی بوون هه‌رکات شه‌ش مانگی بمایا بۆ
کاته‌که‌ی ئه‌وا چاوه‌ڕوانییان ده‌کرد خۆیانییان بۆ ئاماده ده‌کرد خۆ
ئاماده‌کردنێك که ته‌نییا لایه‌ق و شیاو به هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا
بێت(صلی الله علیه وسلم) که‌خوای گه‌وره له ده‌رهه‌قیان دا ده‌فه‌رمووێت:
(كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ
وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ
الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ
الْفَاسِقُونَ) واته: ئێوه چاكترین ئوممه‌ت و كۆمه‌ڵن، هێنراونه‌ته ئه‌م
سه‌ر زه‌وییه بۆ كه‌ڵك گه‌یاندن به‌خه‌ڵکی و ڕێنمایی كردنیان بۆیه فه‌رمان
به‌چاكه ده‌ده‌ن و، ڕێ له‌كاری خراپه‌و شیرك ده‌گرن و باوه‌ڕیشتان به‌خوا
هه‌یه، به‌ڵام گه‌لانی تر، وه‌ك ئێوه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان گشت
تێدانییه،ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كتێب و نامه‌كانیش باوه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌یان به
پێغه‌مبه‌ر هێنابا، ئه‌وه‌یان بۆ چاكتربوو به‌لای خواوه له‌ئیمانی چه‌وت و
ناڕاست ئه‌وانیش هه‌یانه وه‌ك (عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌لام) باوه‌ری به
پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌و ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌شیان له‌سنووری خوا ده‌رچوون و
سنووریان شكاند، ئه‌گه‌رچی خۆیشیان به‌باوه‌ڕدار بزانن. پێشه‌وا (عومه‌ر)
فه‌رمووی: ئه‌و كه‌سه‌ی پێی خۆشه له‌م ئوممه‌ت و كۆمه‌ڵی ئیسلامه بێت، ده‌بێ
باوه‌ڕی به‌خوا هه‌بێ و، فه‌رمان به‌چاكه بدا‌و رێ له‌خراپه بگرێت. به‌سه‌ر
خوێنی هه‌موو ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزانه ئه‌م قورئانه پیرۆزه گه‌شته
ده‌ستی ئێمه‌و مانان که‌وا ئێستا خه‌ڵکێکی زۆر له مسوڵمانان بێ ئاگا قه‌دری
نازانن به ته‌واوی شوێن فه‌رمانه‌کانی ناکه‌ون که له مانگی ڕه‌مه‌زانی
پیرۆزدا دابه‌زی! وه هه‌رکات ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوایه ئه‌وا هاوه‌ڵانی
به‌ڕێز تا شه‌ش مانگیش پاش ڕه‌مه‌زان داوایان له خوای گه‌وره ده‌کرد که
ڕۆژووه‌کانیان و کرده‌وه‌کانی مانگی ره‌مه‌زانییان لێ وه‌رگرێت که چی
به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می ئێستا هه‌ندێك مسوڵمانان بازرگانی یه‌کانیان چڕتر
ده‌که‌نه‌وه‌و خۆیان به ئیش و کاری دوونیاوه زیاتر خه‌ریك ده‌که‌ن له‌م
مانگه‌دا جاری واهه‌یه له چێشتخانه‌و چایخانه‌کان دا ده‌یان لافیته‌ی
گه‌وره گه‌وره ده‌بینین له‌سه‌ری نوسراوه به بۆنه‌ی هاتنی مانگی
ره‌مه‌زانی پیرۆز چێشتخانه‌ی فڵان و چایخانه‌ی فڵان و چه‌ندین کاری دیکه‌ی ڕێ پێ
نه‌دراو له‌ومانگه‌دا کراوه‌یه که پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی
خواوپێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی هه‌ر بۆیه له‌م مینبه‌ره‌وه داواکارم له
مسوڵمانانی خۆشه‌ویست که ووریابن ئه‌م مانگه ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و لێ‌خۆش
بونی خوایی یه بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌کانی ئاممان به هیچ و خۆڕایی له‌ده‌ستی
مه‌ده هاوه‌ڵان گه‌ر ڕه‌مه‌زان بهاتایه ئه‌وا ته‌نیا خۆیان
به‌قورئانه‌وه خه‌ریك ده‌کرد چونکه ده‌یان زانی قورئان له دواڕۆژدا
شه‌فاعه‌ت ده‌کات بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که ده‌وری ده‌کاته‌وه و حوکمه‌کانی جێ
به‌جێ ده‌کات جا برای به‌ڕێزم خووشکی ئیماندارم دواڕۆژ هێنده سه‌خته گه‌ر
هێنده‌ی کرده‌وه‌ی حه‌فتا پێغه‌مبه‌ریشمان هه‌بێت هێشتا کرده‌وه‌کانمان
به‌که‌م ده‌زانین وه چاك چاكیش بزانه که‌من و تۆش سات له‌دوای سات له مردن
نزیك ده‌بینه‌وه با توێشووی ته‌مه‌نمان پڕ بێت له کاری باش و خێر نه‌وه‌ك
به‌تاڵ وشه‌ڕ.
|