د.ئه‌حمه‌د ئیبراهیم
وه‌رتی
كاركردن له چوارچێوه‌ی لایه‌نیكی ئیسلامی دا، ئه‌گه‌ر به مه‌رجی
خۆی بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و ساغڵه‌م بێت، كارێكی دروسته و گرفتێكی
نییه، حاڵی ئه‌مه هه‌مان حاڵی فره‌حیزبی ئیسلامییه كه زانا مسوڵمانه‌كان
به‌گرفتی نازانن مادام به شێوه‌یه‌كی دروست و تێگه‌یشتنێكی ساغڵه‌م ئه‌دا
بكرێت.
پڕۆژه‌ی ئیسلامی له چوارچێوه‌ی حیزبی ئیسلامی‌دا دژ به هه‌ڕه‌شه
ده‌ره‌كی و وناوه‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئیسلام و قه‌واره‌ی ئیسلامی ،توانیویه‌تی
كاری زۆرباش بكات و ئیسلامییه‌كان له‌زۆبه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا بڵندگۆی
خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده و ده‌نگی ناڕازی وئۆپۆزسیۆن بوونه‌و
ئه‌زموون گه‌لێكی سه‌ركه‌وتووش له‌كاری حیزب و پارته ئیسلامییه‌كان له
ناوچه‌كه‌دا هه‌ن كه توانیویانه متمانه‌و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر مسۆگه‌ربكه‌ن و
به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و نیشتیمانی بكه‌ن و ببنه نموونه‌ی باش و جوان له
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی مسوڵمانان و گه‌له‌كه‌یاندا.
له كوردستانیشدا پڕۆژه‌ی
ئیسلامی و حیزبی ئیسلامی هه‌نگاوی باشی ناوه‌و بوونی چه‌ند حیزبێكی ئیسلامی
نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكیان به ئایینی ئیسلام لاواز كردبێت ،
گه‌رچی هه‌ندێ جار پرسیار له‌سه‌ر بوونی چه‌ند پارتێكی ئیسلامی له كوردستاندا
دروست ده‌بێت كه بۆچی یه‌ك ناگرن و به میكانیزمێكی یه‌كگرتوو خزمه‌ت ناكه‌ن
؟
به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ كاركردنی ئیسلامییه‌كان هه‌ریه‌كه و به‌شێوازێكی
جیاواز له چوارچێوه‌ی ئیجیهاداتی خۆیانه‌وه ،ئاساییه كه هه‌ندێ جاریش
هه‌ڵه و كه‌م و كوڕی تێبكه‌وێت ، چونكه هیچ كه‌س له هه‌ڵه‌وكه‌مو كوڕی
به‌ده‌رنییه جگه له پێغه‌مبه‌ران ، ئه‌مه‌ش مانای وایه هیچ له
گه‌وره‌یی و پیرۆزی ئایینی ئیسلام كه‌م ناكاته‌وه.
به‌ڵام گرفته‌كه
له‌وه دایه كه ئیسلامییه‌كان هه‌ندێ جار هه‌ڵه‌كانیان به‌ڕاست ده‌زانن و
سوورده‌بن له‌سه‌ری ، ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گرفته‌كه
له‌وه‌دا زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێ كه‌لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی كوردستان (پردی
په‌یوه‌ندییان)به‌یه‌كه‌وه نییه یاخود لاوازه ، وه‌له بری یه‌كتر
ته‌واوكردن و پێكه‌وه ژیان به شێوه‌یه‌كی ئیسلامیانه و شه‌رعیانه، زۆر
جارپه‌لاماری یه‌كتریش ده‌ده‌ن و یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ن ، وه‌ك له‌كاتی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌بێته جێی
پرسیار‌و ره‌خنه وگله‌یی دڵسۆزان و خه‌ڵكی ئیسلامخوازی كوردستان ، بێگومان مافی
خۆشیانه كه لێیان بپرسنه‌وه و گله‌یی ئه‌وه‌یان لێبكه‌ن كه بۆچی به‌م
شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن و پردی په‌یوه‌ندی نێوانتان
لاوازه مادام ئێوه‌هه‌مووتان خاوه‌ن پڕۆژه‌ی ئیسلامین و ئیدیعای خزمه‌تكردنی
ئیسلام و رابوونی ئیسلامی ده‌كه‌ن؟
هه‌ندێ له‌و كه‌م و كوڕییانه‌ی له
لایه‌نه ئیسلامییه‌كاندا هه‌ن ،وه‌ك له مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست كردنی
په‌روه‌ده‌ی رۆحی به په‌روه‌رده‌ی سیاسی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا
كردنی ، ده‌مار گیری حیزبی و به شه‌خسی كردنی حیزب و ته‌كه‌تول و جیاوازی له
ته‌ڕح و پڕۆژه‌كان و دژ كاری له هه‌ندێ له بیرۆكه و پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان
، به‌خۆدا نه‌چوونه‌وه و نه‌بوونی ستڕاتیژێكی رۆشن له زۆر حاڵه‌تدا بۆ
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداو‌و پێشهاته‌كاندا،پێشێلكردنی په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی
حیزبی و ..
بۆیه من ده‌ڵێم لایه‌ن و پارته ئیسلامییه‌كانی كوردستا ن بۆ
ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌ی ئیسلامی خۆیاندا سه‌ركه‌وتووبن ، پێویستته موڕاجه‌عه‌ی
خۆیان بكه‌ن و كه م و كوڕیه‌كانیان چاك بكه‌ن و چاكسازی له شێوازی كاركردن و
حیزبایه‌تیكردنیاندا بكه‌ن ورۆشنتر و شه‌فافانه‌تر بێنه پێشه‌وه و پڕۆژه و
به‌رنامه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن ، له‌هه‌مووشی گرنگتر
بوونی پردی په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی هاوباشه له
پێناو خزمه‌تكردنی ئیسلام و رابوونی ئیسلامی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ،
هه‌ربه‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی خوا‌و متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست دێنن .
|