لةسايتي بيَستان نيَتةوة وةرطيراوة
بةناوي خواي طةورةو بةخشندة
كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی پێشه‌وای شه‌هید قازی مه‌حه‌ممه‌د
له به‌ره‌به‌یانی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی
هه‌تاوی (1947.3.30 زایینی) دا پێشه‌وا قازی, حه‌مه‌حوسێن خان سه‌یفی
قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی( برای پێشه‌وا) به دوای
حوكم دران له‌دوو دادگای ناعادلانهو فهرمایشیدا به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی
دوژمنانی گه‌لی كورد له چوارچرای شاری مه‌هاباد, واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی
كه 2ی رێبه‌ندانی 1324هه‌تاوی(1946.1.22زایینی) دا
كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو, له سێداره دران‌و شه‌هید كران‌و هه‌ر
ئه‌و رۆژه له‌سه‌ر شان‌و پیلی خه‌ڵكی به شه‌ڕه‌فی مه‌هاباد له گۆرستانی
مه‌لا جامی به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران.
راسته پێشه‌وا قازی
سه‌ركۆماری كوردستان و بهدیمهنترین كه‌سایه‌تیی موكریان بوو و له هه‌موو
ناوچه‌كان نێو به‌ده‌ره‌وه و ناسراو بوو, به‌ڵام تا چه‌ند ساڵ دوای شه‌هید
كرانیشی بۆ گه‌لی كورد به تێكڕا به‌و شێوه‌یه كه ده‌بێ بناسرێ نه‌ناسرابوو,
یا ئه‌گه‌ر ناسرابووش ئه‌و رێزه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا لێی ده‌گیرێ لێی
نه‌ده‌گیرا. پێویسته زۆر له‌وه زیاتر لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا بكرێ تا به‌و
جۆره‌ی شیاوی ئه‌وه, بناسرێ.
قازی محه‌ممه‌د كوڕی قازی عه‌لی, كوڕی میرزا قاسم
قازییه . رابردووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له شاری سابڵا‌غ
بۆ چوار سه‌ده پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وان نه ته‌نیا له‌لای خه‌ڵك به‌ڵكوو
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی حكوومه‌تییش,
جێگه‌ی رێز و ته‌قدیر بوون. هه‌ر به بنه‌ماڵه فازڵ و ئازادیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ر
بوون. له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا پیاوی وه‌ك میرزا فه‌تتاحی قازی‌یان له
به‌ره‌نگاریی راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ رووسان لێ شه‌هید بوو, كوڕه لاوه‌كانیشی
(سالار و محه‌ممه‌د) به دیل گیران
و بۆ شوێنه دووره‌كانی رووسیه‌ی ئه‌و كات به‌ڕێ كران
و تا شۆڕشی ئۆكتۆبر هه‌ر له ئه‌ساره‌ت دابوون.
قازی عه‌لیی
باوكی پێشه‌وا, له 1930له مه‌هاباد رێكخراوێكی كوردیی به ناوی
"بزووتنه‌وه‌ی محمد" پێك هێنا. ناوبراو له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی شێخ محمد خیابانی
له ته‌ورێز پێوه‌ندییان هه‌بوو, تا ساڵی 1934یش كه فه‌وتی كردوه له‌سه‌ر ئه‌و
كاره به‌رده‌وام بووه.
قازی عه‌لی, دوو كوڕی هه‌بووه, یه‌كیان ابوالقاسم قازیی ناسراو به سه‌دری قازی بووه كه یه‌ك دوو ده‌وره
له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كراوه‌ته نوێنه‌ری مه‌جلیس و
ئیعتیبار و نفووزێكی تایبه‌تی هه‌بووه. دوای
ته‌واوبوونی ده‌وره‌كه‌شی له‌سه‌ر راسپارده‌ی پێشه‌وا, بۆ راپه‌ڕاندنی كاره سیاسییه‌كان و
یاریده‌دانی خه‌ڵك هه‌ر له تاران مابۆوه.
قازی محه‌ممه‌دیش كه ساڵی 1900ی زایینی له‌و بنه‌ماڵه به
فه‌رهه‌نگه‌دا له‌دایك بووه, هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه هه‌ستی
نیشتمانپه‌روه‌ریی تێدا به هێز بووه‌و زۆری عه‌لاقه به خوێندنی علوومی
كۆن‌و تازه هه‌بووه‌و زۆر زوو له‌م باره‌یه‌وه پێگه‌یشتوه‌و زۆری هه‌وڵ
داوه زمانی بێگانانیش فێر بێ. جگه له عهرهبیو فارسی‌و كوردی ده‌گه‌ڵ
زمانی فه‌رانسه‌یی‌و ئینگلیسی‌و تا راده‌یه‌كیش رووسی ئاشنایه‌تیی
هه‌بووه.
قازی محه‌ممه‌د زۆری حه‌ز به
تێكه‌ڵاویی ده‌گه‌ڵ ئه‌هلی فه‌زڵ
و زانایانی زه‌مان و پیاوچاكان
و كوردانی نیشتمانپه‌روه‌ر و سه‌رۆك
عه‌شیره‌ته‌كان هه‌بووه.
به دوای فه‌وتی
باوكی‌دا بووه به قازیی شار. له به‌ر عه‌لاقه‌ی زۆری به كاری
فه‌رهه‌نگی و به‌ره‌وژوور بردنی زانیاریی خه‌ڵك, له
ساڵه‌كانی به‌ر له 1941و دواتریش بۆ یه‌ك دوو ساڵ به‌رپرسایه‌تیی
ئیداره‌ی فهرههنگو ئه‌وقافی شاری مه‌هابادی به ئه‌ستۆوه گرتوه و خزمه‌تی به‌رچاوی فه‌رهه‌نگیی كردوه
و له كاتی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌ودا, یه‌كه‌م مه‌دره‌سه‌ی كچان له
مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا
ده‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خوێندكاران, رۆشنبیران‌و مامۆستاكان زۆر نزیك
بووه.
قازی محه‌ممه‌د حورمه‌تی تایبه‌تیی بۆ
دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژـ ك هه‌بووه. له
چه‌ند ساڵ ده‌وره‌ی بێ حكوومه‌تییش دا واته له ساڵی1941وه تا 1945 كه
كۆماری كوردستان پێك هاتووه, مودیرییه‌تی ئه‌و له
به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان دا و به تایبه‌تی له
حه‌للی موشكیلاتی عه‌شیره‌تیدا نه‌قشی به‌رچاوی هه‌بوو. زۆر له
دامه‌زرێنه‌رانی ژـ ك مه‌شوه‌ره‌تیان له‌گه‌ڵ كردوه و
زۆریان خۆش ویستوه و گه‌لێكیان هه‌وڵ ده‌گه‌ڵ داوه تا
ببێته ئه‌ندامی ژ ـ ك. زۆر له گرێوگۆڵی كاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك له دیوانی
ئه‌ودا كه "مه‌حكه‌مه‌یان" پێگوتوه, كراونه‌وه.
قازی له
روانگه‌ی نوێنه‌رانی بیگانه‌شه‌وه كه ئه‌وكات ئێرانیان له‌نێو خۆیان دا
دابه‌ش كردبوو حورمه‌تی تایبه‌تیی هه‌بووه. هه‌ر
كه‌س چۆته مه‌هاباد تێكۆشاوه به‌ر له هه‌موو كه‌س چاوی به ناوبراو
بكه‌وێ. بانگكرانی بۆ سۆڤیه‌ت هه‌ر له‌م
پێوه‌ندییه‌دا بووه, كه ده‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی گه‌وره چۆته باكۆ.
قازی محه‌ممه‌د كه بوو به ئه‌ندامی "كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ
ك"و ناوی نهێنیی "بینایی" بۆ دانرا, ئومێدێكی زیاتری بۆ به‌رپرسان و خه‌ڵك ئیجاد كرد. به‌ڵام هه‌ر دوای پلانی
له‌نێوبردنی کۆمه‌ڵه‌ی (ژ - ک)، قازی محه‌ممه‌د حیزبی دیموکراتی کوردستانی
پێکهێنا. به دوای به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌دا, له 2ی رێبه‌ندانی 1324ی
هه‌تاوی دا به به‌شداریی نوێنه‌ری پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و مه‌لا
مسته‌فای بارزانی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت
و نوێنه‌رانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان
پێكهاتنی یه‌كه‌م كۆماری كوردستانی راگه‌یاند.
پێشه‌وا مرۆڤێكی گه‌لێك به‌باوه‌ڕ، به فه‌رهه‌نگ,
بێ ده‌عیه, دڵساف, خۆش به‌یان, ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دۆست,
ئه‌هلی مه‌شوه‌ره‌ت و له عه‌ینی كات دا سیاسی و نیشتمانپهروهرو گه‌ل خۆشه‌ویست
بوو, له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژێك جۆشی ده‌خوارد و له كاتی پێویست دا له ههستو هێزیان كه‌ڵكی
وه‌رده‌گرت.
قازی محه‌ممه‌د
برایه‌تی و یه‌كگرتوویی كوردی پێ گه‌وره‌ترین هۆی
سه‌ركه‌وتن بوو. هه‌ربۆیه له زۆربه‌ی وتاره‌كانی ئه‌وكات دا له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی یه‌كیه‌تی و برایه‌تی دواوه و به مه‌رجی سه‌ركه‌وتن و
كۆڵه‌كه‌ی راگرتنی كۆمار و هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر
دوژمنانی‌دا زانیوه.
هه‌رچه‌ند ده‌یزانی
دوژمنه‌كانی كورد راست ناكه‌ن به‌ڵام له وتووێژدا زۆر به راشكاوی رایده‌گه‌یاند كورد حه‌ز ده‌كا له رێگای ئاشتی به مافی خۆی
بگا, به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌وه‌ی بۆی بكرێ ده‌یكا.
ئه‌وه‌ی پێویست بوو زۆر به راشكاویی به شا و قه‌وامی راگه‌یاندوه,
قامكی له‌سه‌ر زهعفهكانیان به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد داناوه.
به ئاشكرا پێی گوتوون, ئێوه له قسه‌كانی خۆتان دا دوو
دڵن و ناتانه‌وێ مه‌سه‌له‌ی كوردستان حه‌ل
بكه‌ن.
كاتێك پێشه‌وا له‌لایه‌ن "قوام السلطنه"
بۆ تاران ده‌عوه‌ت ده‌كرێ‌و له رێكه‌وتی 28ی ژوئه‌نی 1946 ده‌چێته تاران,
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران, نوێنه‌رانی پارلمان
و نوێنه‌ری كورده‌كانی تاران و نوێنه‌ری
حیزبه‌كان و یه‌كیه‌تیی كرێكاران له فرۆكه‌خانه
پێشوازیی لێ ده‌كرێ.
رۆژنامه‌ی "ایران ما"
هه‌ر ئه‌وكات ده‌نووسێ: "ئێستا كه قازی محه‌ممه‌د له تارانه
و ئازادیخوازان چاویان پێی كه‌وتوه, ده‌رده‌كه‌وێ كه بیروڕای ئه‌و
به‌رقه‌راریی ئازادیی له ته‌واوی ئێران دایه و, مافی كۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی و ئینسانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له گۆڕێ
دایه. هه‌ر كارێكی به سوودی ئازادیی بێ له‌لایه‌ن پێشه‌وای كوردستانه‌وه به دڵه‌وه
پێشوازی لێ ده‌كرێ. هیوادارین جه‌نابی قه‌وام
له‌و سه‌فه‌ره مێژوویییه كه‌ڵك وه‌رگرێ."
ئه‌و له كاتی ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێ: "من خۆم فیدای
خه‌ڵكی ده‌كه‌م و هیچ كات وه‌ك پیشه‌وه‌ری و سه‌رانی ئازه‌ربایجان ناكه‌م تا وڵاته‌كه‌م له خوێن دا
شه‌ڵاڵ بێ و هه‌زاران كه‌س به كوشت بچن."
پێشه‌وا و هاوڕێیانی
ئه‌وه‌نده‌ی له ماوه‌ی یازده مانگی كۆماردا هه‌وڵیان دا, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش
له‌و دادگا فهرمایشییانهی بۆ موحاكه‌مه كردنیان داندرا بوو, له
خۆبردوویی و ئازایه‌تییان له خۆیان نیشان
داوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ناره‌حه‌تیی
دهروونیو ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی كه له به‌ندیخانه‌ی پادگانی مه‌هاباددا بۆیان
پێك هاتبوو, نه ته‌نیا بڕوایان به كوردایه‌تی و
رزگاریی لاواز نه‌بوو به‌ڵكو زۆر باوه‌ڕ
پته‌وتر، جیددی‌تر و به‌وره‌تر ببوون.
ئه‌وان له مولاقاتێكی نهێنیدا كه له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو
مرۆڤی جێی باوه‌ڕ بوویانه, فه‌رموویانه: "ئێمه‌یان فریودا, با نه‌ته‌وه‌ی كورد
فریو نه‌خوا و خه‌باتی خۆی بۆ رزگاریی
و سه‌ربه‌ستیی درێژه بدا
و چه‌ك دانه‌نێ". هه‌روه‌ها گوتبوویان كه
زۆریان زه‌خت خستووینه سه‌ر تا نامه‌یه‌ك بۆ مه‌لا مسته‌فا بنووسین ده‌ست
هه‌ڵبگرێ. به‌ڵام ئێمه نه‌ته‌نیا شتی وا نانووسین به‌ڵكوو پێمان وایه ئه‌وه‌ی
بۆی ده‌كرێ ده‌بێ ده‌گه‌ڵ ئه‌و ناپیاوانه بیكا.
ئازایه‌تییان له دادگاكان دا به راده‌یه‌ك بووه كه ئه‌فسه‌ره‌كان
سه‌ریان سوڕماوه. له راستیدا ئه‌و دادگایه ئه‌مریكا و
ئینگلیسیشی له پشت بوو. هه‌رچه‌ند جگه له كاربه‌ده‌ستانی خۆیان كه‌سی
غه‌ریبه‌ی لێ نه‌بووه, به‌ڵام هه‌ر له رێگای ئه‌وانه‌وه زۆر شت بڵاو بۆته‌وه
كه پێویسته بیزانین.
پێشه‌وا هه‌ر جارێك له‌و
دوو جاره كه به ناو دادگایی كراوه زیاتر له چوار سه‌عات قسه‌ی كردوه و به قه‌ولی سه‌روان شه‌ریفی كه وه‌كیلی بووه "ئه‌وه
قازی محه‌ممه‌د بووه كه حكوومه‌تی موحاكه‌مه كردوه
و له هه‌موو بوارێكه‌وه هێناویه‌ته ژێر پرسیار".
رۆژنامه‌ی "ئازادیی" كه له‌و
سه‌رده‌م دا له به‌غدا به زمانی كوردی ده‌رده‌چوو, له‌مه‌ر پشتگیریی
ئه‌مریكا و ئینگلیس له‌و موحاكهمهیه نوسیبووی:
"ئیستیعماری ئینگلیس و ئه‌مریكا له وجوودی قازی
محه‌ممه‌د و هاوڕێكانیدا دوژمنی هه‌ره سه‌رسه‌ختی
خۆیان ده‌دی. ئومێدیان هه‌بوو بتوانن به چۆكیان دابێنن
و له به‌ندیخانه‌ش نوێنه‌ره‌كانیان چوون ده‌گه‌ڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای
خۆیانیان رابكێشن, به‌ڵام هیچ كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. دواتریش رۆژنامه‌ی
"ئازه‌ربایجان" له باكۆ نوسیبووی قازی محه‌ممه‌د به نوێنه‌ری ئه‌مریكا (جورج
ئالێن)ی گوتبوو, گه‌لی كورد چاوه‌ڕوانیی هیچ چاكه‌یه‌كی له وڵاتانی
ئیستیعماری نیه.
"نه‌جه‌فقولیی په‌سیان"
وته‌كانی پێشه‌وا له دادگادا له چه‌ند رسته‌دا خولاسه ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێ: "له كاتی مووحاكهمهدا قازی محه‌ممه‌د په‌لاماری ده‌برده سه‌ر
سیاسه‌ت و ئاكاری ده‌وڵه‌تی تاران
و ده‌یگوت: "من له قوژبنی گرتووخانه ده‌نگی خۆم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه له
دژی ده‌وڵه‌تی تاران و سه‌رۆكه‌كانی
و ده‌ڵێم تاوانبار ئێوه‌ن نه‌ك ئێمه. ئێوه وڵاتتان لێ
داگیركردووین"
رۆژنامه‌نووسێكی دیكه به نێوی
"سلیمان.خ" له نووسراوهكانیدا ده‌ڵێ, قازی
گوتی: "ته‌واوی ئه‌م به‌سه‌رهات و رووداوانه ئاكامی
سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ته. ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌ت ته‌واوی كوردان به‌خائین ده‌زانێ با ده‌ست له‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌ڵبگرێ,
ئه‌گه‌ر به نیشتمانپه‌روه‌ریشیان ده‌زانێ با لێ بگه‌ڕێ خۆیان كارووباری خۆیان بگرنه ده‌ست."
له به‌ڵگه و رۆژنامه‌كانی یه‌كیه‌تیی
سۆڤیه‌تی پێشوودا زۆر شت له‌م بابه‌تانه نووسراون و له
زمان ئه‌فسه‌ره ئێرانییه‌كانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه قازی گوتویه: "ئه‌و
رووداوانه له ئاكامی ئه‌وه‌ی دابووه كه ئێوه خۆتان قانوونی بنه‌ڕه‌تیتان
له ژێرپێ ناوه. ئێستاش من ته‌نیا خۆم
دامه‌زرێنه‌ری یازادیی له كوردستان‌م
و هیچ هێزێكی بیگانه منی هان نه‌داوه. بێبه‌شیی كورد منی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كارانه هان
داوه."
كاتێك سه‌رۆكی دادگا یا دادستان به
خه‌یانه‌ت تاوانباریان ده‌كا له وه‌ڵام دا ده‌ڵێ: "ئێره ماڵی منه, خاكی
كوردستان خاكی باب و باپیر و
ئه‌جدادی منه چۆن ده‌توانم ده‌ستی لێ هه‌ڵگرم."
ئه‌گه‌ر موحاكه‌مه‌ی یه‌كه‌م له 19ی مانگی ژانویه ده‌ستی پێكردو
چه‌ند رۆژی خایاند‌و حوكمی ئیعدامی قازییهكانی دا, موحاكه‌مه‌ی دووهه‌م له
28ی مارسی 1947 واته 7ی خاكه‌لێوه ده‌ستی پێكردو رۆژی 30ی مارس كۆتایی
پێهات.
گۆڤاری "خه‌باتی قوتابیان" ژماره 37 له‌م دوایانه‌دا له زمان
سه‌روان كیومه‌رس سالحی هه‌واڵنێری گۆڤاری ئه‌رته‌ش كه له دادگاكه‌دا بووه‌و
دوایه له‌سه‌ر نووسینی راپۆرتێك له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌گیرێ‌و ساڵێك
دهبهندیخانهدا ده‌مێنێته‌وه, هێندێك رسته له وته‌كانی پێشه‌وای بڵاو
كرده‌وه.
پێشه‌وا فه‌رموویه: "من له زووه‌وه
خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده كردوه, به باوه‌شی ئاواڵه‌وه پێشوازی له‌و مردنه
سه‌ربه‌رزانه‌یه ده‌كه‌م كه له رێگای ئازادیی میلله‌ته‌كه‌م دا ده‌كوژرێم.
ئه‌وه به‌ڵێنێكه كه به نه‌ته‌وه‌كه‌مم داوه له‌گه‌ڵیان بژیم
و بۆ ئه‌وانیش بمرم, تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی خۆم بشكێنم."
سه‌روان كیومه‌رس هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: "من له زۆربه‌ی
دادگاكانی مه‌یدانیی و
سه‌ربازیی وه‌ك هه‌واڵنێر به‌شداریم كردوه به‌ڵام
هه‌رگیز هیچ كه‌سێكم به راده‌ی قازی محه‌ممه‌د به‌جه‌رگ
و بوێر نه‌دیوه. ئه‌و له كاتی
دادگاییكردن دا نه‌یده‌زانی ترس چیه. زۆر به
بێباکیی قسه‌ی ده‌كرد و
وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه."
هه‌ر ئه‌و
به‌جه‌رگی و له‌خۆبردوویی‌یه‌ش بوو كه له پای سێداره
ئیزنی نه‌دا چاوی ببه‌ستن و فه‌رمووی: "حه‌ز ده‌كه‌م
له ئاخرین چركه‌ی ژیانیشم دا به سه‌ربه‌رزیی و چاوی
كراوه‌وه له نیشتمانی خۆشه‌ویستم بڕوانم." هه‌روه‌ها
فه‌رموویه‌تی: "ئێوه قازی محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن به‌ڵام
بزانن له هه‌ر تنۆكه خوێنێكی من قازی محه‌ممه‌دێك شین
ده‌بێته‌وه. داوا له گه‌لی كورد ده‌كه‌م خه‌باتی خۆی له‌پێناو رزگاریی
كوردستان دا په‌ك نه‌خات, باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌كه‌ن. بژی
كورد‌و كوردستان".